سوننەت و ئادابەكانی جەژنی قوربان 🎈🎉
🔹 خۆشۆردن پێش ڕۆیشتن بۆ جەژن.
🔸پۆشینی جوانترین جلوبەرگ و خۆ ڕازاندنەوە بۆ پیاوان، بەڵام ئافرەتان نابێ جلی جوان و ڕازاوە لەبەر بکەن لەکاتی چوونیان بۆ نوێژی جەژن و بە بەرچاوی پیاوانی نامەحڕەم بەڵکو ئەبێت تەواو داپۆشراوبن .
پێغەمبەری خودا ﷺ بۆ جەژن جوانترین پۆشاکی دەپۆشی❤
عبدالله ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌يان لێبێت) ووتى: پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ له ڕۆژى جه‌ژندا جلێكى زۆر جوانى خه‌ت خه‌تى له‌به‌ر ده‌كرد .
🔹ته‌كبير لێدان: سوننه‌ت وايه موسوڵمانان له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان و قورباندا زۆر ته‌كبير لێ بده‌ن كه بريتيه له ووتنى: (اللهُ أكبرُ اللهُ أكبرُ ، لَاإِلَەإِلَّااللهُ اللهُ أكبرُ ، اللهُ أكبرُ وَللَّهِ الْحَمدُ)
🔸سەرەتای تەکبیر لێدان لە جەژنی قوربان
لەبەیانی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو نوێژى عه‌سرى چواره‌مين ڕۆژى جه‌ژنى قوربان😍
🔹 سووننەت وایە ئەو کەسەی قوربانی ئەکات پێش چوونە نوێژی جەژن هیچ نەخوات تاوەکو دێتەوە لەنوێژ و قوربانییەکەی ئەکات دواتر کەقوربانییەکەی ئەنجامدا لەگۆشتی قوربانییەکەی بخوات .
پێغەمبەری خوا ﷺ خواردنی نەدەخوارد تاوەكو نوێژی جەژنی نەكردبا، پاشان دەهات لەگۆشتی قوربانییەکەی دەیخوارد.
🔸چوونی ئافرەتان بۆ نوێژی جەژن، بەڵام دەبێت خۆ لە ڕازاوەی و سەرنج ڕاکێشی پیاوان دوورکەنەوە.
🔹سوننەت وایە گەر لە ڕێگایەکەوە چوویت بۆ نوێژگە لەڕێگایەکی ترەوە بگەڕێیتەوە .
پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ ئه‌گه‌ر له ڕۆژى جه‌ژندا به ڕێگهيهكدا دهرچووبايه به‌ره‌و نوێژ به ڕێگايه‌كى تردا ده‌گه‌ڕايه‌وه .
🔸 پێغه‌مبه‌رى خوا ﷺ ده‌رده‌چوو له‌ماڵه‌وه بۆ نوێژى جه‌ژن به پياده ، وه ده‌گه‌ڕايه‌وه به پياده .
🔹جەژنە پیرۆزەو پیرۆزبایی لەیەکتر کردن😊
ئاممان لەبیر نەکەن جەژنانەش بدەن بەمناڵان😅
Показати повністю ...